Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان پێشوازیی لە ژماره‌یه‌ك له‌ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ کرد

رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/9/3، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رێڤینگ محه‌مه‌د هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی لە ژماره‌یه‌ك له‌ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ له‌ سەرجەم پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و رێکخراوی لاوانی بەخشندە كرد.
له‌ دیدارێكدا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كه‌ روونكرده‌وه‌ کە بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیانه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوتاکردنی مووچەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ حکۆمەتی ئیتیحادی.
له‌ به‌رامبه‌ردا لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیان پێدان كه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن و داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنى.