Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنى لەگەڵ ستافی ڕێکخراوی چاوی زانکۆ کۆبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە ١٠/٩/٢٠١٩، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەكه‌ پێشوازیى لە ستافی ڕێکخراوی چاوی زانکۆ کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەی نوێنەرایەتیی قوتابیان/خوێندکاران و مۆدێلێکی نوێ-یه‌ به‌ لیژنه‌كه‌ کە بریتییە لە بەھێزکردنی بەشداریی گەنجان لەژیانی گشتیدا و ھاوکات ھەبوونی نوێەرایەتیی قوتابیانی سەربەخۆ کەسەر بەھیچ لایەنێکی سیاسی نه‌بن.
لە بەرامبەردا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه‌ وێڕای به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی له‌ خزمه‌تكردن به‌چین و توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌. بەڵێنی ھەموو پاڵپشتییەکیاندا بۆ ھەر بابەتێک کە خزمەت بەچینی گەنجان بکات و ئازادی و دیموکراسی بەرەوپێش ببات و دەرفەت بڕەخسێنێ بۆ ھاتنەپێشەوەی گەنجان.