Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە لێژنەکەیان، کاتژمێر ۱۱ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۰/۹/۲۰۱٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەڕێوەچوو، یاداشتی زیندانیانی سیاسی خوێندرایەوە کە تایبەت بوو بە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ، لەمبارەیەوە لێژنەکە بڕیاریاندا بۆ رۆژی دواتر ئەحمەد مام ڕسول بەڕێوەبەری گشتی زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان بانگهێشتی لێژنەکەیان بکەن، پاشان قسە لەسەر هەمووار کردنەوەی بەشێک لە ماددە و بڕگەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی شەهیدان کرا ، هاوکات سەرۆکی لێژنە دەرنجامی سەردانەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە خستە ڕوو کە تایبەت بوو بەو پێشمەرگانەی لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیان گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا بە شەهید هەژمار نەکراون.

پاشان لەلایەن هەژان کوێستانی بڕیاردەری لێژنەکە سەرجەم ئەو نووسراوانە خوێندرانەوە کە ئاراستەی لێژنەکەیان کرابوو، سەرجەمیان تاوتوێکران و وەڵامی پێویستیان درایەوە، پاشان لەلایەن ژیان تاهیر  جێگری سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە کۆمەڵێک پێشنیار بۆ سەرجەم بابەتەکان خرانە ڕوو و بڕیاریاندا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە