Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی تاوتوێی پڕۆژەی هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازی هەمووارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشت عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لێژنەی یاسایی و بە ئامادەبوونی بڕیاردەری لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پێشنیازی هەموارکردنەەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کرا، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی لێژنەکەیان کرابوو ، پاش تاوتوێکردنی پێشنیازەکە بڕیاریاندا پڕۆژەی هەموواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم  لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.