Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی تاوتوێی چەند نووسراوێک دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند نووسراوێک کە ئاراستەی لێژنەکەیان کرابوو، کاتژمێر ١ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ١/٩/٢٠١٩ لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکە دا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەرێوەچوو ، سەرجەم ئەو نووسراوانە تاوتوێکران کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی لێژنەکەیان کرابوو، نووسراوەکان تایبەت بوون بە پێشنیازی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ی فیدراڵی  تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ،و کێشەی عەریزە نووسەکان، و ژمارەیەک نووسراوی تریش، پاش تاوتوێکردنی سەرجەم نووسراوەکان بڕیاریاندا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامەکانیان ئاگادار بکەنەوە.