Skip to the content
Menu

لێژنەی یاسایی راپۆرتی کۆتایی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بەمەبەستی تاوتوێکردنی سەرجەم پێشنیاز و تێبینیەکانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە دووی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یەکەمی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان خستیانە روو ، هاوکات نووسینەوەی راپۆرتی کۆتایی پێشنیازەکە، لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، سەرجەم ئەو تێبینی و پێشنیازانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێکران کە لە دانیشتنی ژمارە دووی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یەکەمی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان خستیانە روو، پاش گفتوگۆکردنی سەرجەم ماددە و خاڵەکان بڕیاریاندا راپۆرتی کۆتایی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بۆ خستنەروویی لە دانیشتنی سێیەم و دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان کە بریار وایە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو  ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەنجامبدرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.