Skip to the content
Menu

نوێنه‌رانی قوتابیانى په‌یمانگه‌ و زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

سه‌عات ١ی پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥/٩/٢٠١٩، نوێنەرانی بەشێک لە لقه‌كانی قوتابیانی پەیمانگەو زانکۆکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە پێکھاتبوون لە بەرپرسی لقی پەیمانگەو زانکۆکانی کەرکووک و بەرپرس و کارگێڕی لقی خانەقین و کارگێڕی لقی موسل لەگەڵ بەرپرسی لقی شنگال، سەردانی لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانى دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان کرد و لەلایەن جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەكه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.
مەبەستی سەردانە بۆ گەیاندنی ئەو کێشانەبوو کە قوتابیانی ئەو ناوچانە ڕووبەرووى دەبنه‌وه‌ لە قوتابخانەو پەیمانگا و زانکۆکاندا، بەتایبەتی ئاوارەکانی کەمپەکان کە لە رووی پێداویستیی خوێندنەوە کەموکوڕییان زۆرە و بەڕاپۆرت و نوسراو سه‌رجه‌م کێشەکان خرایه‌ بەردەم لیژنەكه‌.
لە کۆتایشدا لیژنە ئامادەیی خوی دەربری بۆ کاری پێویست و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی قوتابیانی ئەو ناوچانە.