Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەژنی قیامە پیرۆز دەکات

بەبۆنەی جەژنی قیامە، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیانی لە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لەسەر بێت، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایان و هاوڵاتیانی کریستیان دەکەم و هیوادارم خوای گەورە نزاو ڕۆژووەکانتان قبوڵ بکات، هەرێمی کوردستان لە دێر زەمانەوە لانکەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەکان بووە، و بەڵێنیش دەدەین هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی کە زۆربەی جیهانی گرتووەتەوە بۆیە داواتان لێ دەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندبن بە رێنماییەکان و لە دڵەوە نزا بۆ لەناوچوونی ئەو پەتا کوشندەیە بکەن، دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم ، هەر شاد و سەرفرازبن.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

۱۱/٤/۲۰۲۰