Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا ڕەسوول مەلا مەحەممەد نادر سیوەیلی کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسوول مەلا مەحەممەد نادر سیوەیلی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەسوول مەلا محەمەد نادر سیوەیلی.

به‌داخەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسوول مەلا محەمەد نادر سیوەیلی ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و نیشتیمانپەروەری گەلەکەمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی وتازیەباری خۆم بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنم، و هاوبەشی خەمی ئەو کۆستە گەورەیەتانم، داواکارم لە یەزدانی مەزن جەنابی مامۆستا بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بۆ تاهەتایە ڕوحی شاد بکات، و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٥/٤/٢٠٢٠