Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەی خەبات کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی ٦۱مین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی خەبات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەکە کرد، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ ٦۱ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر یەکەم وەشانی ڕۆژنامەی تێکۆشەری خەبات. ڕۆژنامەی خەبات بە درێژایی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و شۆڕشی گوڵان و تا ئێستاش هەمیشە لەبەرەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان بووە، سەرەڕایی بەجێگەیاندی ئەرکی رۆژنامەوانی، قوتابخانەیەکیش بووە بۆ پێگەیاندی کادیر و سەرکردە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان، وبەردەوامیش بووە لە گەیاندنی ڕاستیەکان و خستنەڕووی مەزڵوومیەتی خەڵکی کوردستان، بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی خەبات دەکەم و هیوادارم هەمیشە پێشەنگبن لە خستنەڕووی ڕاستیەکان. هەر شاد و سەرفراز بن.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٤/٤/۲۰۲۰