Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی چاکسازی تورکمان کرد

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی ١٥ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان، پارتی چاکسازیی تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوادارم لە خەباتکردنتان بەردەوام بن، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی دیاری پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و سیاسیەکانە لە ناوچەکە، ئەو پێکەوەژیانەش بووەتە سیما و ناسنامەی کوردستان، پێویستە هەموومان بیپارێزین و زیاتر قوڵتری بکەینەوە، پێکهاتەی تورکمان هاوشانی پێکهاتەکانی تری کوردستان هاوبەشی ڕاستەقینەن لە ژیان و ژیاری وڵات، پێویستە هەردەم رێز لە خەبات و قوربانی و بەشداری کارایان بگیرێت لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا، دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم، هەر شاد بن.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٤/٤/٢٠٢٠