Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ى كریستیانه‌كان ده‌كات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كریستیان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشکان و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ کوردستانیانی ئازیزو کۆتاییھاتنی ئەم دۆخە نامۆو نەخوازراوە.
ئەمساڵ جەژنی قیامە دەکەوێتە کاتێکی سەختەوە کەهەموو جیهان لە ململانێدایە لەگەڵ لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ھیواخوازم ئەم دۆخە لەزووترین کاتدا کۆتایی بێت و ھەموو نەتەوەو ئاینەکان جارێکی دیکە بەخۆشی و ئارامییەوە بگەڕێنەوە باوەشی سروشت و ژیان، بەدڵێکی خۆش و دەروونێکی ئارامەوە سرووتە جوان و کۆمەڵایەتییەکانی جەژن بەڕێبکەن.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/4/11