Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی چاکسازی تورکمان کرد

د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتەکە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بە بۆنەی ١٥ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەل و پێکھاتەکانی کوردستان و توند و تۆڵی و یەکڕیزی زیاتری حیزبە کوردستانیەکان، لەم یادەدا ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی حیزبی و سیاسیدا، ھەرسەرکەوتوو و سەرفرازبن.

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٣/٤/٢٠٢٠