Skip to the content
Menu

ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕای گشتی

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەنگۆی ڕادەستکردنی مستەفا سەلیمی بە هێزەکانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی

ئێمە لە لێژنەی پەیوەندییەکان و، رەوەندی کوردستانی نیگەرانی خۆمان لەهەمبەر دەنگۆی ڕادەستکردنی بەڕێز (مستەفا سەلیمی) بە هێزەکانی ئێران کە دواجار بەداخەوە لە سێدارەدرا، دەر دەبڕین و، داوا دەکەین ڕاستی ڕوداوەکە بە زوترین کات وەدەر کەوێت!. لێرەوە پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم و، لێژنەی لێکولینەوە لەسەر ئەو کەیسە دەر دەبڕین، داوایان لێدەکەین پیشەییانەو بێ لایەنانە لەو کەیسە مرۆییە و سیاسییە بکۆلنەوەو دەرئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو کەنەوە.

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان

١١/٤/٢٠٢٠