Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەدواداچوون لە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی دەکات

ئەمشەو ١٠/٨/٢٠٢٠ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی رێڤنگ هرۆری سەرۆکی لێژنە وبەئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی رۆڵی چاودێری و بەدواداچوون لە لایەن لیژنەوە بۆ شێوازی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی کرا، و بەپێویست زاندرا کە پەلەی تێدا بکرێت، بۆ ئەوەی زۆربەی کێشەکانی هێزەکانی پێشمەگە وەک پلەی شایستە و پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینی، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە چارەسەر بکرێن. تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان، هاوکات بارودۆخی ناوچە سنوورییەکان تاوتوێ کرا.

لەکۆتاییدا بڕیاریاندا سەردانی مەیدانی زیاتر بکرێت بۆبەدواداچوون لەسەر کێشە و گرفتی هێزەکانی پێشمەرگە، و شێوازی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.