Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی هێمن هەورامی بۆ کۆچیدوایی هونەرمەندی میللی خدر خۆشناو

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆکۆچیدوایی هونەرمەندی میللی خدر خۆشناو پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاروهەوادارانی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەداخەوە گوێبیستی کۆچیدوایی هونەرمەندی میللی خدر خۆشناو بووم، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ ئەم پەتایە گیانی سپارد. خوالێخۆشبوو خدر خۆشناو هونەرمەندێکی میللی و خاوەن هەڵوێست و ئاکاری بەرزی کوردایەتی بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاریی دەکەم، لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بەبەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٧/٨/٢٠٢٠