Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە شاندی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١٢/٢١ د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە د. ئاڤێستا کەمال سەرپەرشتیاری پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا باس لەڕەوشی سیاسی و ئابووری و تەندروستی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، د. هێمن هەورامی جەختی لە یەکڕیزی و تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و گەیشتن بە کەناری ئارامی، هەر لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرد و پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستانی بۆ شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق خستەڕوو.

لەلایەن خۆیانەوە شاندی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان، هەنگاوەکانی پەرلەمانی کوردستانیان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و کارکردنی پەرلەمانیان بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوڵاتییان بەرز نرخاند، جەختیان لە یەکڕیزی نیشتیمانی کردەوە بۆ تێپەراندنی سەرجەم قەیرانەکان.