Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە سەردانی سحێلای کرد

دوا بە دوای پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە لە سنووری سحێلا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٧ رێڤنگ هرۆری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بە یاوەری حیکمەت محمد ئەندامی لیژنەکە، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی سحێلایان کرد، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگااربوون لە هۆکارەکانی دروست بوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان .

لەسەردانەکەیاندا شاندی لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر هۆکارەکانی دروست بوونی شەڕ و گرژیەکان کرد،و لە ئێستادا خۆشبەختانە گرژییەکان بەڕەو هێور بوونەوە دەچن.

لەدرێژەی سەردانەکەیاندا، لیژنەکە دەروازەی سێماڵکا و پێشخابووری بەسەرکردەوە، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئاسایی بوونەوەی رەوشی هاتووچۆ لەنێوان ئەو دەروازە سنوورییانەدا.