Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دۆخى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات

بەمەبه‌ستی تاووێکردنی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، ئەمرۆ دووشەممە 2020/12/7، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیداره‌ى هه‌رێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا.
لەدەستپێکی کۆبوونەوەكه‌دا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
دواتر بەچری لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌ باس لەڕەوشی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیداره‌ى هه‌رێم کرا لەھەموو ڕوویەکەوە بەتایبەت قسە لەسەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێکكەوتنی شنگال کرا کە لەئێستادا ھەندێک لەخاڵەکانی ڕێکكەوتنەكه‌ کەوتوونه‌ته‌ بواری جێبەجکردنه‌وه‌.
لەکۆتاییدا باس لەکۆبوونەوەی لیژنەكه‌ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارۆچكه‌ى مەخمور کرا، کەبڕیارە بەمنزیکانه‌ کۆبوونەوەیەک لەنێوان لیژنەكه‌و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مەخمور لەسەر رەوشی شارۆچكه‌كه‌ ساز بکرێت.