Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ته‌ندروستی سەردانی بەڕێوه‌بەرایەتیی بازرگانیی ھەرێم دەکات

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکارەکانیان و کێشەو گرفتەکانیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/15، لیژنەی لاوەکیی مافی بەکاربەر كه‌ سه‌ر به‌لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافى به‌كاربه‌ره‌، بەسەرۆكایه‌تیی به‌ختیار شوکری سەرۆکی لیژنە لاوه‌كییه‌كه‌و ئه‌ندامیه‌تیی ڕۆژان سلێڤانەیی و د.گەلاوێژ عوبێد ئەندامانی لیژنەكه‌، سەردانی بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی بازرگانیی ھەرێمی کردو لەلایەن نەوزاد کامل بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەكه‌ پێشوازیى لێکرا.
لەدیدارێکدا وێڕِای دەستخۆشیكردن لەکارەکانیان، گفتوگۆکرا لەسەر نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان و خۆراک و ئەندامانی لیژنەكه‌ جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ کەپێویستە ھەوڵ بدرێت پێداویستی و خۆراک بەھەرزانترین نرخ بگاتە دەست ھاووڵاتییان و قۆرخکاری ئەنجام نەدرێت، ئەمەش بەزیادکردنی لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردنی زیاتری بازاڕەکان دەکرێت و خه‌ختیش له‌وه‌ کرایەوە كه‌ کێشەی کەلوپەلی قاچاغ چارەسەر بکرێ و پێویستە کەس و لایەنی سەرپێچیکار سزای یاسای وەربگرێت .
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر یاسای پاراستنی مافی بەکاربەرو ته‌ئكید له‌وه‌ كرایه‌وه‌ کەپێویستە کار بەو یاسایە بکرێت.
لەکۆتاییدا ئەنجامدانی ئەم سەردان و بەسەرکردنەوانە بەگرنگ وەسفکران و گرنگیی ھەماھەنگی و ھاوکاریی نێوان ھەردوولا دووپات کرایەوە.