Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشی سه‌رگه‌ڕان و په‌لكانه‌ ده‌كات

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ‌2020/12/22، لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هه‌رێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەكه‌ تاووتوێی سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرا کە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
دواتر باس لەڕەوشی سەڕگەران و پەلکانە کرا کە لەئێستادا تەعریبێکی زۆریان لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر ئەوە کرا کە ھەماھەنگی لەنێوان لیژنەكه‌و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەبێت، لەبەر ئەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بەنیازن سەردانی ئەو ناوچانە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە پێشنیازی خۆیان لەبارەی رەوشی ئەو ناوچانە ئاراستەی ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە کەبریارە بەمنزیکانە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.