پەیامى سهرۆكایهتیی پهرلهمان بۆ یادى لهدایكبوونى حهزرهتى مهسیح
			
		بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دروودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لەخوشک و برایانمان لەکریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیواخوازین ئەم یاده بەخۆشی و ئارامی بكهنهوه. 
هەرێمی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لانکەی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ خوشک و برایانمان لەپێکهاتەی کریستیان و هەموو ئەو ئاوارە کریستیانانەی كه لەبەر زوڵم و زۆری لەناوچەکانی دیکە ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردووەو هەرواش دەمێنێتەوە، داوامان لە هەموولایەک ئەوەیە ئەم سەقامگیری و پیکەوەژیان و فرەنەتەوەیی و ئاینییەی کوردستان بپارێزن و ئەو نمونە جوانەی هەیە پەرەی پێبدرێت. 
لهكاتێكدا ئهم یاده دهكهینهوه هەموو جیهان بەدەست پەتای نەگریسی کۆڕۆنا رووبەڕووی ناخۆشی بووەتەوە، هیواخوازین خوشک و برایانمان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزییەکان بن، لەنوێژو سرووته ئاینییەکانیان بۆ رزگاربوون لەو پەتا نەگریسە نزا بکەن و لەخودا بپاڕێنەوە. 
سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان
2020/12/24