Skip to the content
Menu

شاندێکی لیژنەی تەندروستی سەردانی بەڕێوه‌بەرایه‌تیی گشتیی تەندروستی و فەرمانگەی ژینگەی دھۆک دەکات

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکارو پلانی کارکردنیان و دروستکردنی ھەماھەنگی، نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 2020/12/20، شاندێکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، كه‌پێکھاتبوو لە ڕۆژان سلیڤانەیی بڕیاردەری لیژنەو بەختیار شوکری ئەندامی لیژنەكه‌، سەردانی بەڕێوه‌بەرایه‌تیی گشتیی تەندروستیی دھۆک و فەرمانگەی ژینگەی دھۆک-ى کرد.
شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان سەرەتا سەردانی بەڕێوه‌بەرایه‌تیی گشتیی تەندروستیی دھۆکی کردو لەلایەن د.ئەفراسیاب موسا بەڕێوه‌بەری گشتیی تەندروستیی دھۆک کە لەھەفتەی ڕابردوو ئەم بەرپرسیاریه‌تییەی وەرگرتووە پێشوازیى لێکراو لەدیدارێکدا وێڕِای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دەستبەکاربوونی،گفتوگۆکرا لەسەر کێشەو کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستیی پارێزگاکەو جەخت لەھەماھەنگیی نێوان ھەردوولا کرایەوە بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بەھاووڵاتییان.
ھەر ھەمان ڕۆژ شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان سەردانی فەرمانگەی ژینگەی دھۆکی کردو لەلایەن دڵشاد عبدالرحمان بەڕێوه‌بەری تازەی فەرمانگەکە پێشوازیى لێکراو لەدیدارێکدا وێڕای پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونى، ڕەوشی ژینگەی پارێزگای دھۆک گفتوگۆی لەسەر کراو ئەندامانی شاندی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر ژینگەی دھۆک خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد کەپێویستە ژینگەیەکی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ خەڵکی پارێزگاکە.