Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە د. جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی کرد

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۸/۲/۲۰۲۰ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە د۰جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی سەرۆکی بۆردی ڕوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لە خولی چوارەمی پەرلەمان کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەردەلان محمد سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی بوون، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە گرنگیەوە باسی لەبەشداریکردنی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن کرد و ئاماژەی بەو کۆبوونەوانە کرد کە شاندی باڵای هەرێم ئەنجامی داون لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیران و گەورە بەرپرسان و نێردەی وڵاتانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە .

پاشان هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرد و جەختیان لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەم حکومەتە نوێیەدا .