Skip to the content
Menu

لیژنەی شارەوانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمه‌ 2020/2/26، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوەکرد کەوەزارەتی شارەوانی لەگەڵ لیژنەكه‌یان لەھەماھەنگیدان بۆ پێداچوونەوە بەنرخی پارەی تابلۆی دوکان و شوێنە بازرگانییەکان و بریاریشە به‌شێوەیەکی بەرچاو کەم بکرێتەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەی ئامێری پێوەری ئاوی ماڵان و سکاڵای ھاووڵاتییان لەمبارەیەوە، ھەروەھا سەبارەت بەیاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ سەبارەت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەکان زێدەرۆییان لەسەر کراوە، یاساکە کەوتووەتە واری جێبەجێکردن، ھاو,ڵاتییان دەتوانن داواکاری پێشکەشی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان بکەن بەمەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان لەچوارچێوەی حوکمەکانی ئەم یاسایەدا.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو سكاڵاو یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ دراو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.