Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆ چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/2/25، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد، دواتر سەرجەم ئەو نوسراو ڕاپۆرت و یاداشتانەی كه‌ ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، لەوانەش ئه‌وانه‌ى کە پەیوەست بوون بەسکاڵاو کێشەکانی ھاووڵاتییان خوێندنەوەیان بۆ کرا، ئەوانەشى پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌و ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبەستی چارەسەرو کاری پێویست.
ھەر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەلایەن سەرۆکی لیژنەوه‌ باس لەسەردانی شاندێكی لیژنەكه‌ بۆ ناوچەی سەید سادق کرا کە لەماوەى ڕابردووردا بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەو گرفتەکان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو، ئەمەش دوای ئەوە ھات کە لەو قەزایە لەسەر نەبوونی خزمەتگۆزاری خۆپێشاندان ئه‌نجامدرا.
لەمبارەیەوە لیژنە بڕیاریدا یاداشتەکەیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرو کاری پێویست.