Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ده‌كات

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لەئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەی زانستی بۆ خوێندنی باڵا و چەند پرسێکی تایبەت بەو سێکتەرە ئەمڕۆ ۹/۲/۲۰۲۰ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە سەرۆکایەتی عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە سەردانی سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی صلاح الدین و زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێریان کرد.

لە دوو دیداری جیادا کە لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی زانکۆی صلاح الدین و زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر ئەنجامیاندا لە نزیکەوە تاوتوێی سەرجەم ئەو ئامادەکارییانە کرا کە هەردوو زانکۆ پێی هەڵساون بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ ئەو کەسانەی بە نیازن درێژە بە خوێندنی باڵا لە هەردوو قۆناغی ماستەر و دکتۆرا بدەن ، هەر لە دیدارەکاندا لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە ڕا و سەرەنج و پێشنیازەکانیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەردوو زانکۆی ناوبراو کرد، و هیوای سەرکەوتنیان لە پڕۆسەی تاقکردنەوەکان بۆ خواستن.