Skip to the content
Menu

لێژنەی ناوچەکوردستانیەکان لە کۆبوونەوەی خۆیدا چەند پرسێکی تاوتوێکرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٢/٢٠٢٠ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە لیژنە بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو نوسراو و ڕاپۆراتانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کرا دوای گفتوگۆکردن لە نێوان ئەندامانی لیژنە ئەوانەی پێویستیان بەوەڵام دانەوە بوو وەڵامدرانەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بۆ بە دواداچوون و کاری پێویست.

دواتر گفتوگۆکرا لەسەر پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنی کاری لیژنەکان لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە ئەندامان ڕاو سەرنجی خویان خستە ڕوو ھەر لەو کۆبوونەوەکەدا قسەکرا لە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی لیژنە و ئالۆگۆڕکردنی ڕاو سەرنجی ئەندامان بۆ وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان. تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لە سەر دوا ھەنگاوەکانی دەرکردنی ئەو پەرتووکەی کە پەیوەستە بە جوگرافیا و مێژوویی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.