Skip to the content
Menu

پەرلەمانی کوردستان تاجەگوڵی لەسەر گڵکۆی شەهیدانی یەکی شوبات دانا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱ی شوباتی ۲۰۲۰ لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی شەهیدان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی کارەساتی یەکی شوبات کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وەزیرانی حکومەت و نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ و نوێنەران و کۆنسوڵی وڵاتان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان تێیدا ئامادەبوون، لەلایەن هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ومنی نەبی سکرتێر پەرلەمان و بەشێک لە فڕاکسیۆنەکان و لێژنەی شەهیدان تاجەگوڵینەی پەرلەمانی کوردستانیان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی کارەساتی یەکی شوبات داندرا.