Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى دارایی تاووتوێى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتوكاڵى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتوكاڵى له‌هه‌رێمى كوردستان كراو وه‌ڵامى راپۆرتى لیژنه‌ى دارایی بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كرا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى ئه‌و نوسراوانه‌ كرا كه‌ ئاڕاسته‌ی ليژنه‌كه‌ كرابوون، پاشان لیژنه‌كه‌ وه‌ڵامى به‌شێكى ئه‌و نوسراوانه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان.