Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی فوڕمی ھەڵسەنگاندنی لیژنەکانی پەرلەمان تاووتوێ ده‌كات

به‌مەبەستی تاووتوێکردنى فۆڕمی ھەڵسەنگاندنی لیژنەکانی پەرلەمان و پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/1/27، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە باس لەکارو چالاکیی لیژنەكه‌ لەماوەکانی ڕابردووداو تایبەتمەندیی کاری لیژنە کراو دواتر له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌ فوڕمی ھەڵسەنگاندنی لیژنەکانی پەرلەمان و پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنه‌كه‌ گفتوگۆی لەبارەوه‌ کراو لیژنە بریاریدا بەنوسراو سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنی لیژنەکەیان بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان بگه‌یه‌ندرێت.
شایەنی باسە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانى كوردستان تاکە لیژنه‌یه‌ كه‌ نوێنەرایەتیی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.