Skip to the content
Menu

لێژنەی پێشمەرگە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە لیژنە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە  ١/٨/٢٠٢٠ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا .

دوایی ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان لەلایەن لیژنە خوێندنەوەیان بۆ ھەموو ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرد کە بە لیژنە گەیشت بوون دوای گفتوگۆکردن ئەوانەی پێویستی بە وەڵامدانەوە بوو لەلایەن لیژنەی وەڵامیان درایەوە و بەشێکیشیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، هاوکات گفتوگۆیان لەسەر  پرۆژە یاسایی چاکسازی کرد و بریاریاندا داکۆکی زیاتر بکەن لەسەر ماف خانەنشینی پێشمەرگە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لە بەرامبەر ھاوکاریکردن و چارەسەر کردنی پێشمەرگە و ئاوارەکان لە کاتی شەری دژی تیرۆرستانی داعش لیژنە سوپاسنامەیەکی پێشکەشی بە دکتۆر خنسە علی میرانی کرد .