Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاربن لە نووسینەوەی رەشنووسی یاسای رەوەندی کوردستانی

لە راگەیاندراوێکیاندا ئەمڕۆ ١٥/١/٢٠٢٠ لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی داوا لە هاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکار بن لە ناردنی ڕاو سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانیان بۆ لێژنەکەیان بەمەبەستی دەوڵەمەندکردن و ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای رەوەندی کوردستانی، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە:

ھاوڵاتیانی بەڕێزی ھەرێمی کوردستان، ڕەوەندی کوردستانی ئازیز کە لە دەرەوەی ھەرێم ژیان بەسەر دەبەن، دەزانن لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان،  ھەڵساوە بە ئامادەکردنی ڕەشنوسێک بۆ یاسای ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەوەی ئەم ڕەشنوسە ببێت بە پرۆژە یاسا و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت بە مەبەستی دەرچوواندنی یاسایێک بۆ ڕەوەندی کوردستانی، لە ئێستاوە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین کە ھەر سەرنج و ڕایەک ھەبێت لە سەر ئەو بابەتە دەکرێت بە ئیمێڵ بۆ ئەو ناونیشانەی خوارەوە بنێر درێت.

rawandi.kurdistani@parliament.krd