Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چونیەتی پەیوەندی نێوان لیژنە و فەرمانگەی پەیوەندیەکان دەرەوەی ھەرێم پێش نیوەڕۆ ئەمرۆ ٨/١/٢٠٢٠ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمان بە سەرپەرشتی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگر سەرۆک لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کەلە هۆڵی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو کۆمەڵێک تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا ،لەوانە ڕەوشی ئێستای عێڕاق و لێکەوتە و ئالنگاری و ململانێیەکانی ئەمریکاو ئێران و ئاراستەکردنی مووشەک لە لایەن ئێڕانەوە باسکران، لەم ڕووەوە لێژنە بە پێویستی زانی کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بانگهێشتی لێژنەکەیان بکات بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی فەرمی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو ڕوداوانە، و هاوکات تاوتوێی هەماهەنگی زیاتر و بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی لێژنە و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بکرێت بۆ ئەوەی لێژنە ئاگاداری کارو چالاکییەکانی نوێنەرایەتیەکانی حکومەت بێت لە دەرەوە، هەروەها پێویستە بە شێوەی وەرزی نوێنەرایەتییەکان ڕاپۆرت لە بارەی کارو چالاکییەکانیان بنێرن بۆ لێژنە و هەردوو لا هەماهەنگ بن لەسەر نووسینی ڕەشنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستان.