Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی ئیتاڵیا دەکات

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٩/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە سێرێنا مۆڕۆنی کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە رەوشی هەرێمی کوردستان و عێڕاق  و دۆخی ئێستا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرد، هاوکات تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو خاڵانەی کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا بڕیاریان لەسەر دراوە خستەروو، هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەو گرژی و ئاڵۆزییانە کرد  کە بەم دواییە لە ناوچەکە دا هاتووەتە ئاراوەو رایگەیاند، دۆخی عێراق بەگشتی ئەوە دەخوازێت کە سەرجەم کێشەکان  بە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن .

لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەربڕی  و هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا برەوەی زیاتر بە خۆوە ببینن .