Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی لەوەر ساکسۆنیی ئەڵمانی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/١/٢٠٢٠، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە پۆڵ پراگاگنا سەرۆکی گرووپی هەرێمی لەوەرساکسۆنیی ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو کە بۆ بنیادنانی رێکخراوێکه‌ بۆ پرسی داکۆکیکردن له‌ مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریکردنی ئەو ئاوارانەی کە پەنایان هێناوەتەبەر هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای دەستخۆشیكردن لە کارەکانیان لەهەرێمی کوردستان، هاوکات تیشکی خستەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەو ئاڵۆزییانەی کە لەئێستادا ناوچەکەی گرتووەتەوە، هەروەها داوای لەشاندی میوان کرد کە لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیانەوە هەوڵبدەن وڵاتی ئەڵمانیا بەردەوامی بە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بدات، چونکە لەئێستادا مەترسی و جموجۆڵەکانی داعش رووی لەزیادبوونە.
گرنگیدانی زیاتر بەپەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.