Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمییان ئاراستەی پەرلەمانتار گولیزار ڕەشید سندی کرد

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمییان ئاراستەی پەرلەمانتار گولیزار ڕەشید سندی کرد بەبۆنەی کۆچیدوایی خوا لێخۆشبوو (جیهان ڕەشید سندی)، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە: ‌

بەڕێز گولیزار ڕەشید سندی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

بەداخەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچیدوایی (جیهان رشید سندی) خوشکی بەڕێزتان بووین، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و گشت پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەئێوەی بەڕێز و خانەوادەکەتان ببەخشێت.

"انا لله وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

٢٨/٧/٢٠٢٠