Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا مەلا جەمیل علی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا مەلا جەمیل علی، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و خانەوادە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان / یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان/ خانەوادەو بنەماڵەی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی بانگخواز و زانای ئاینیی ناوداری کوردستان و ھەولێر بە تایبەت ، مامۆستا (مەلا جەمیل عەلی) مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی ھەولێر و کوردستان دەکەم، داواکارین لە خوای گەورە، ئارامی بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

"انا للە وانا الیە راجعون"

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١٧/٧/٢٠٢٠