Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كشتوكاڵ به‌دواداچوون بۆ پرسی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جووتیاران، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/7/7، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عەبدولستار مەجید سەرۆکی لێژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ساغنه‌بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌می جووتیاران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ى كه‌به‌ر جووتیارانی هه‌رێم ده‌كه‌وێت تاووتوێ كراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ بڕیاریدا بانگهێشتی وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زیرى بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێم بكات وەک دوو لایەنی سەرەکیی پەیوەندیدار به‌به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ى چیتر جووتیاران زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن، داواشیان كرد هاووڵاتییانی هەرێم بەکڕینی بەرهەمی خۆماڵی پشتگیری لەجووتیاران بکەن و كارگه‌كانیش بخرێنه‌وه‌ گه‌ڕ.