Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و کارباری ئاینیکۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمرۆ دوشەممە ٦/٧/٢٠٢٠  لیژنەی ئەوقاف و کارباری ئاینی بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی د ھەورامان گچێنەیی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بریاردەری لیژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە بەرێوەچوو.

سەرەتایی کۆبوونەوە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراو و ڕاپۆرتانەکرا کە ئاراستەی لیژنە کرابوون دوای گفتوگۆکردن ئەوانەی پێویستی بە وەڵام بدانەوە بوون وەڵامیان دران ئەوانەی تر ئاراستەت لایەنی پەیوەندیدار بەمەستی بەدواداچوون و چارەسەر دواتر قسەلەسەر دواکەوتنی پرۆسەی حەج کرا بۆ ئەم سال بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، ھەروەھا جەخت لەوە کرایەوە کە ھیچ ھاوڵاتیەک بێ بەش نەبێت کە ناویان بۆ سالی ٢٠٢٠ گەرایەوە بۆ ئەداکردنی فەریزەی حەج، بە پێویستیش زانرا کە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت ڕێژەی حەج بۆ خانەوادەی شەھیدان زیاد بکرێت.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوە قسەکردن بۆ لەسەر سکاڵا و گلەییەکانی ھاوڵاتیان لە کۆمپانیەکانی تایبەت عومرە کە مافی ھاوڵاتیان لای ماوە، بۆ ئەم مەبەستەش بریار درا ئەو سکاڵانە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، ھەرەوەھا جەختکرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی قوتابیانی ئاینی بەمەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان، بۆ ئەمەش لیژنە بریاریدرا بانگھێشتی وەزیری خوێندنی باڵا بکرێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن ئەندامانەوە داوا کرا ھەوڵ بدرێت بۆ گەرانەوەی قوتابخانە ئاینییەکان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.