Skip to the content
Menu

لیژنەی دەستپاکی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە٦/٧/٢٠٢٠ لیژنەی دەسپاکی بەسەرپەرشتی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی کۆنووسی دانیشتنی ڕابردوو و سەرجەم ئەو سکاڵاو یاداشت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون دەستی پێ کرد و دوای گفتوگۆی ئەندامان بڕیاری پێویستێان لەسەر درا، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر بابەتی پێوەری ئاوی ماڵان و بڕیاردا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەی شارەوانی ئەنجام بدەن، ھەر لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردا لەڕاپۆرتێکدا وردەکاری بەدوا داچونەکانی لیژنە لەسەر بڕی بودجەی تەرخان کراو بۆ پارێزگای سلێمانی وەک پاییەختی گەشتیاری ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.

لەکۆتای کۆبوونەوەکە بەڕای تێکڕای ئامادەبووان بڕیاردرا لەھەفتەی داھاتوو بانگھێشتی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بکرێت بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لیژنە ئەویش بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە دەستەی دەستپاکی و پرسەکانی گەندەڵی.