Skip to the content
Menu

لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە گەیاندن پرۆژەی جادەی ١٥٠ مەتری ھەولێر بەسەر دەکەنەوە

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤/٧/٢٠٢٠ لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن بەسەرۆکایەتی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو یاوەری جێگری سەرۆکی لیژنەو ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنە سەردانێکی مەیدانیان بۆ پڕۆژەی جادەی ١٥٠ مەتری ھەولێر ئەنجامدا.

ئامانجی سەردانەکە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە شێوازی کارەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکە، کە لەئێستادا پرۆژەکە لەقۆناغی یەکەمی کارکردنی دایە و کارەکانیان بەردەوامە.

دوای بەسەر کردنەوەی چەند خاڵێکی پڕۆژەکە لیژنە پەرلەمانیەکە لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافی کۆمپانیای جێبەجێکار کۆبوونەوە و زانیاری تەواویان لەسەر پرۆژەکە وەرگرت، و خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕی کەدەستی کاری ناوخۆ وکەرەستەی ناوخۆ لە کارکردنی پڕۆژەکە سودی لێ دەبیندرێت.

پڕۆژەی جادەی ١٥٠ مەتری لەھەولێر یەکێکە لەپڕۆژە ستراتیجی و گرنگەکانی ھەولێر و بەتەواوبوونی خزمەتێکی زۆری سێکتەری ھاتوچۆ دەکات و جەنجاڵی و قەرەباڵغی کەم دەکاتەوە و جوانیەکی تایبەت بە ھەولێر دەبەخشێت .