Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەسەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا .

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەرچەند پرسێک کرا لەوانە؛ دەرماڵەی خوێندنی نەوەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی کە پێویستە ھەر قوتابیەک لە سنوری پارێزگای خۆی وەری بگرێت، گفتوگۆکرا لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتایی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی کەبەشێکیان ئەنجام دراون و کەم و کوڕییەکان خرانەڕوو و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە نابێت بە ھۆی ھەڵەی تەکنیکی یان ھەڵەی پرسیارەکان قوتابیان زەرەرمەندبن و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، هەروەها بڕیاری پێکھێنانی چەند لیژنەیەکی لاوەکیدرا بۆ سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو ھۆڵی تاقیکردنەوەکان و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەکە، وئەنجامی کۆبوونەوەو سەردانەکانیان بۆ ئەو زانکۆ تایبەتانەی کەپێشتر کرێی خوێندنیان کەم نەکردبووەوە خستەڕوو کە لەئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە، هاوکات گفتوگۆکرا لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک لەسەر کۆلێژی تەکنیکی ئاکرێ و پەیمانگای تەکنیکی ئاکرێ لەسەر ھەندێک بابەتی پەیوەست بە کارگێڕی وگەندەڵی، هەروەها چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، و خاڵی کۆتایش تایبەت بوو بەخشینی قوتابیانی ماستەرو دکتۆرا لە کرێی خوێندنیان لەبەشەکانی شەریعە وخوێندنی ئیسلامی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە وەرگیراون.

لەکۆتاییدا کۆمەڵێک بابەتیتری پەیوەست بەسێکتەری پەروەردەو خوێندنی باڵا کەئاراستەی لێژنەکە کرابوون گفتوگۆیان لەسەرکرا.