Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١/٧/٢٠٢٠ لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەی ئونڵاین بە سەرۆکایەتی د ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

سەرەتایی کۆبوونەوەکە پرسی نوێنەرایەتیەکانی حکوومەتی ھەرێم لە دەرەوە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، بەمەبەستی چۆنیەتی زیاتر بەرەو پێشچوونی پەیوەندیەکانی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بە رێگایی نوێنەرایەتیەکانی ھەرێم و دروستکردنی پەیوەندی کلتوری و ئابووری لە نێوان ھەرێم و ئەو وڵاتانە و بەگەرخستنی داھاتی ئەو وڵاتانە لە ھەرێم، ھەوەھا باس لە کاروچالاکی نوێنەرایەتیەکانی دەوەرەوە کرا و چاودێریکردنیان لە لە لایەن لیژنەکە، بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن لێژنەکەوە بڕیاردرا نوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت لەسەر بەدواداچوونی کاروباری نوێنەرایەتیەکانی دەرەوە و سازدانی وۆرکشوپێک بۆ نوێنەرایەتیەکانی دەرەوەی ھەرێم.

دوایی گفتوگۆکردنی چری ئەندامان لە سەر داوای ھەنگاوەکانی بە پرۆژەکردنی ڕەشنوسی یاسایی رەوەندی کوردستانی، لیژنە بریاریدا کۆبوونەوەی داھاتوویان تایبەت دەبێت لەسەر ئەم تەوەرە بۆ ئەوەی کاری پێویست لەو بارەیەوە بکرێت.