Skip to the content
Menu

لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک، سەرلەبایەنی رۆژی چوارشەممە ١٥/٧/٢٠٢٠ لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بە سەرپەرشتی علی حمەصالح سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنە بەرێوەچوو، تاوتوێی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی کرا کە وەکو پێویست نەتوانراوە پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکەوە چەندین پێشنیار خرانە روو بەمەبەستی بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆ و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان، لە تەوەرێکیتردا باسیان لە سێکتەری کارەبا و ئەو وێستگانە کرد کە لە ئیستادا کەوتوونەتە کار، هاوکات گرفتەکانی سێکتەری کارەبا خرانەروو، و بڕیاریاندا لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ بەرچاوروونی زیاتر و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو سێکتەرە.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان و هاوردەکردنی خۆراک و پێداویستی هاوڵاتییان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان کرا .

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە بڕیاریاندا ڕاپۆرتێک لەسەر ناوەڕۆک و دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەن بۆ کاری پێویست.