Skip to the content
Menu

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە

دوای ئەوەی کە لەچەند رۆژی رابردوودا، حاڵەتیکی پۆزەتیڤی کۆڕۆنا لەناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەندبوونیکی تەواو بەڕێنماییە تەندروستییەکان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکرێت.
رۆژی ٩ی ٦ی ٢٠٢٠، بەسوپاسەوە چەند تیمێکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لەسەر رێنمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و ١٩٧ ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا.
دیارە بەداخەوە چەند حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت.
وەک پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان کەدەبێت سەرجەم بەرکەوتووەکان خۆپاریزی بکەن و کەرەنتین بکرێن، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگیریت، ئاگاداری تەواوی ئەو ئەندامە بەڕێزانەی پەرلەمان دەکەین کە تائَیستا پشکنینی کۆڕۆنایان نەکردووە لەزووترین کات پشکنینەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بنێرنەوە. بەهەمان شێوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان راسپێردراون بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرێن کە تائیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە.
لیرەوە جارێکی دیکە داوا لەهەموو لایەک دەکەین، پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خوای گەورە هەموو هاووڵاتییانی کوردستان و وڵاتەکەمان پارێزراو بکات.

2020/6/10