Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردە بەدواداچوون لەسەر پابەند نەبوونی بەشێک لەزانکۆ تایبەتەکان لە داشکاندنی کرێی خوێندن دەکات

دوای تەواو بوونی ماوەی کەرەنتین کردنی پەرلەمان کە بەھۆی توش بوونی پەرلەمانتارێک و چەند فەرمانبەرێک بەڤایرۆسی کۆڕۆنا کارەکانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک ھەڵپەسارد بوو، نیوەڕۆێ ئەمڕۆ دووشەممە 29/6/2020 لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەسەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و بەشێک لە ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشت و داواکاریانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆی نێوان ئەندامان بڕیاری پێویستیان لەسەر درا و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەدواداچون.

دواتر گفتوگۆکرا لەسەر کێشەی پابەند نەبوونی بەشێک لەزانکۆ تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر کەمکردنەوە و لێخۆشبوون کە بەشیێک لە کرێی خوێندنی خوێندکاران و جەخت کرایەوە کە پێویستە ھەموو زانکۆکان پابەندبن و ڕەچاوی دۆخی دارای ھەرێم و قوتابیان بکەن.

لەکۆتایدا لێژنەکە بڕیاریدا بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بون لەم پرسە سەردانی چەند زانکۆیەکی تایبەت بکەن.