Skip to the content
Menu

له‌ په‌رله‌مانى كوردستان یادی 41 ساڵه‌ی كۆچی دوایى بارزانیی نه‌مر به‌رز ڕاگیرا

سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2020/3/1، به‌ئاماده‌بوونی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌ بۆ یادى 41 ساڵه‌ی كۆچی دوایى سه‌ركرده‌ى مه‌زنی كورد مه‌لا مسته‌فاى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی دیوان و جێگری سه‌رۆكی دیوان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌ جیاجیاكانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوون، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان و ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌به‌رده‌م وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاى بارزانی دانا، وه‌ك رێزلێنانێك له‌خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌.