Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتا سەرجەم ئەو نوسراو و ڕاپۆرتانەی کە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆکراو دوای گفتوگۆکردن لەنێوان ئەندامانی لیژنە ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌ ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
دواتر ڕاپۆرتی ئەنجامی سەردانی سەرۆکی لیژنە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەندامانی لیژنەكه‌ خرایه‌ڕوو بەمەبەستی ئاگارداربوون دواتر ئەندامان راو سەرنجی خویان لەوبارەوە درا
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەكه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر چۆنیەتیی دروستکردنی گرووپی دۆستایه‌تی لەنێوان پەرلەمانتارانی کوردستان و وڵاتانی تر، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری سەرەتایی لەسەر دروستکردنی ئەم گرووپانە لەلایەن لیژنەكه‌وه‌ درا.
ھەر لەکۆبوونەوەكه‌دا قسەکرا لەسەر دواھەنگاوەکانی بەیاساییکردنی ڕەشنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستانى و چۆنیەتیی ھەماھەنگیی زیاتر لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم بۆ ئەم مەبەستە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەرفەت بە پەرلەمانتارو ئەندامی لیژنە سیروان بابان درا بۆ قسەکردن لەسەر سەردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتی یۆنان کە پەیوەست بوو بۆ بەدواداچوونی کێشەو گرفتی پەنابەرانی کورد لەو وڵاتە.