Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ

بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی (ئاشووری- کلدانی)و جەژنەکانی ئەکیتۆ، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان په‌یامێگكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی (ئاشووری- کلدانی)و جەژنەکانی ئەکیتۆ بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین ساڵی پڕ لەخێرو خۆشی و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەیە بێت کەهەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لێرەشەوە بەپێویستی دەزانین دەستخۆشیمان ئاراستەی تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆو پزیشکییەكان بكەین كە دڵسۆزانە کارەكانیان ئەنجامداو لەخزمەت كوردستانیان دابوون ھەروەك داوا لەھاوولاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن تا بەھاوكاریی ھەموولایەك ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنین.
جارێكی تر سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەكەین و ھیواخوازین ھەمیشە
کوردستان بەنموونەی ھەرەجوانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم ئاین و نەتەوەكان بمێنێتەوە.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان
2020/3/31